09:22 - 17/08/2019
گۆڕان سبه‌ینێ بەفەرمی ناوى كاندیدى پۆستێكى باڵا پێشكه‌ش ده‌كات
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كاندیدى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى یه‌كلایى كرده‌وه، بڕیاره سبه‌ینێ به فه‌رمى ناوه‌كه ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بكات. كاندیدى پۆسته‌كانى یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌ت و سه‌رۆكى سندوقى داهاته نه‌وتییه‌كان تا ئێستا یه‌كلایى نه‌كراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به په‌یسه‌ر پرێس-ى راگه‌یاند، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ناوى مسته‌فاى سه‌ید قادرى وه‌ك كاندیدى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم یه‌كلایى كردووه‌ته‌وه، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه به‌فه‌رمى ناوه‌كه‌ى ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ده‌كات.
سه‌باره‌ت به پۆسته‌كانى یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ كاروبارى چاكسازى و سه‌رۆكى سندوقى داهاته نه‌وتییه‌كان، سه‌رچاوه‌كه بۆ په‌یسه‌ر جه‌ختیكرده‌وه، تا ئێستا ناوى هیچ كه‌سێك بۆ ئه‌و دوو پۆسته یه‌كلایى نه‌بووه‌ته‌وه‌و له رۆژانى ئاینده كاندیدى ئه‌و پۆستانه یه‌كلایى ده‌بێته‌وه.
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له سێ پۆستى باڵا، تا ئێستا ته‌نها جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى یه‌كلایى كردووه‌ته‌وه. سه‌رچاوه‌كه‌ى په‌یسه‌ر ده‌ڵێت، هیچ ناوێك بۆ دوو پۆسته‌كه‌ى دیكه یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌ت و سه‌رۆكى سندوقى داهاته نه‌وتییه‌كان تا ئێستا یه‌كلانه‌بوونه‌ته‌وه هیچ كام له‌و ناوانه‌ى كه له‌میدیاكان باسده‌كرێن یه‌كلانه‌بوونه‌ته‌وه.