کوردستان

09:09 - 17/08/2019

پڕۆژه‌ی دروستكردنی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌ندییه‌كانی باڵاكانی هه‌رێم راگیرا‌

پەیسەر

دوای ئه‌وه‌ی پێنج وڵات بیرۆكه‌ی دروستكردنی ئه‌نجومه‌نێكی سیاسییان له‌ هه‌رێمی كوردستان لا په‌سه‌ند نه‌بوو، پارتی دیموكراتی كوردستان پرۆژەیەكی دەربارەی دروستكردنی ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی هەرێمی راگرت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئێستادا پڕۆژەی ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی هەرێمی راگرتووە.

پێشتر پەیسەر بڵاویكردەوە كەمەكتەبی سیاسی پارتی بەراوێژ لەگەڵ ژمارەیەك یاساناس سەرقاڵی ئامادەكردنی پرۆژەیاسایەك بوون بۆ دروستكردنی ئەنجومەنی باڵای دیاریكردنی بەرژوەندییەكانی هەرێم كە لە سكرتێری حزبەكان و سەرۆكی سێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم و چەند دامەزراوەیەكی تر پێكدەهات و بریاریش بووە دوای تەواوبوونی پرۆژەكە لەرێگەی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان پرۆژەكە رەوانەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بكرێت، بەڵام لەئێستادا كاركردن لەو پرۆژەیە راگیراوە.


دوای ئاشكرابوونی هه‌وڵه‌كان بۆ دروستكردنی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌، حكومه‌تی عێراق، توركیا، ئێران، ئه‌مریكا و به‌ریتانیا رایانگه‌یاندووه‌، دژی ئه‌و هه‌نگاوه‌ن و نایانه‌وێت له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كارێكی وه‌ها رووبدات.

حكومه‌تی به‌غدا رایگه‌یاندووه‌، ئه‌وان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ سێ دامه‌زراوه‌كه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌و سێ دامه‌زراوه‌یه‌ش به‌ ده‌ستوری و یاسایی ده‌ناسن، بۆ هه‌ر گفتوگۆیه‌كیش جگه‌ له‌و سێ دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌ت، مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هیچ ده‌زگایه‌كی تردا ناكه‌ن.