کوردستان

02:05 - 16/08/2019

بافڵ تاڵەبانی داواكارییەك ئاڕاستەی لیژنەی دیاریكردنی كاندیدەكانی یەكێتی دەكات‌

پەیسەر

بافڵ تاڵەبانی كوڕی گەورەی جەلال تاڵەبانی سكرتێری كۆچكردووی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، داوا لە لیژنەی دیاریكردنی كاندیدەكانی حزبەكەی دەكات پێش ئەوەی ناوەكان رادەستی تیمی یەكێتی لە حكومەت بكەن. دەبێت ناوەكانی بخرێتە بەردەست بەمەبەستی رەزامەندی دەربڕین لەسەریان.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، بافڵ تاڵەبانی داوای لە لیژنەی دیاریكردنی كاندیدەكانی حزبەكەی، بۆ پۆستی بریكار وەزیر و بەرێوەبەری گشتی و راوێژكارەكان كردووە پێش ئەوەی ناوەكان بەفەرمی رادەستی تیمی یەكێتی لەحكومەت بكرێن بۆی بەرن بۆئەوەی بریاری خۆی لەبارەیانەوە بدات.

داواكەی بافڵ تاڵەبانی لە كاتێكدایە كە پێشتر  بەرهەم ساڵح جێگری سكرتێری یەكێتیش داوایكردووە، ناوی كاندیدەكان ببینێت و هیواشی خواستووە رەچاوی هەندێك پێوەر بكرێت بۆ دیاریكردنی كاندیدەكان.

بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكە پێشترلیژنەیەك بەسەرۆكایەتی رزگارعەلی لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردن پێكهێندرا بۆ یەكلایی كردنەوەی ناوی كاندیدەكان، بەڵام بەهۆی ململانێ باڵەكانەوە لیژنەكە داوای لە قوباد تاڵەبانی و كۆسرەت رەسوڵ كرد خۆیان لەكۆبونەوەیەكی دووقۆڵی ناوی كاندیدەكان یەكلایی بكەنەوە.