03:23 - 15/08/2019
دوو ئاسته‌نگى به‌رده‌م رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا
قه‌رزه‌كانى سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاسته‌نگى گه‌وره‌ى به‌رده‌م رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدایه، هه‌رێم داوایكردووه به‌غدا بچێته ژێر بارى دانه‌وه‌ى ٢٤ ملیار دۆلار قه‌رزى سه‌ر هه‌رێمه‌وه.
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به په‌یسه‌رپرێس-ی راگه‌یاند، پرسی قه‌رزه‌كانی سه‌ر هه‌رێم بووەته ئاسته‌نگی گه‌وره‌ی به‌رده‌م رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غداد، به‌وپێیه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم داوایكردووه به‌غداد قه‌رزه‌كانی بۆ بداته‌وه كه ٢٤ملیار دۆلاره و به‌غداش ناچێته ژێر باری ئه‌وه داواكاریه.
حاجى ره‌شید گوتى، له‌عێراقدا هیچ قه‌رزێك به‌بێ ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان ناكرێت، قه‌رزه‌كانی هه‌رێمیش ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌تی عێراقی له‌سه‌ر نه‌بووه، بۆیه به‌غدا ئه‌و داواكارییه‌ی هه‌رێمی ره‌تكردووەته‌وه، جگه له‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق نازانێت ئه‌و قه‌رزانه بۆچی كراون،"به‌رپرسانی به‌غداد پێیان گوتین، ئێمه تێناگه‌ین ئێوه نه‌وتتان كریوه یان نه‌وتتان فرۆشتووه".
به‌گوته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، سه‌قفی داواكارییه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد له‌یه‌كه‌وه دووره، حكومه‌تی عێراقیش ناچێته‌وه ژێر باری سەدا١٧ی بوودجە بۆ هه‌رێم هاوشێوه‌ی پێش ساڵی ٢٠١٤ چونكه په‌رله‌مان قبوڵی ناكات.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، داواكارییه‌كی دیكه‌ى هه‌رێم ئه‌وه‌بووه، كه رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غداد بۆ چوار ساڵ بێت، به‌غداش له‌وه نیگه‌رانه و داوایكردووه هه‌ر رێككه‌وتنێك بۆ هه‌میشه‌یی بێت.
بڕیاره هه‌فته‌ى داهاتوو سێ شاند له هه‌رێمى كوردستانه‌وه سه‌ردانى به‌غدا بكه‌ن و گفتوگۆ بكه‌ن له‌سه‌ر پرسه‌كانى نه‌وت، بوودجه، پێشمه‌رگه‌و ناوچه جێناكۆكه‌كان.