02:19 - 14/08/2019
ماڵی تاڵەبانی بۆبەستنی کۆنگرە پەنا بۆ ئەنجومەنی ناوەند دەبەن
ماڵی تاڵەبانی لەرێگەی ئەنجومەنی ناوەندى یه‌كێتى-یه‌وه، فشار لە باڵی کۆسرەت رەسوڵ دەکەن، بۆئه‌وه‌ى كاتى كۆنگره په‌سه‌ندبكرێت. به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى رۆژى كۆنگره‌ى دیارینه‌كرد، ئه‌وا ده‌سه‌ڵات بدرێته ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند.
تائێستا ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، کۆنەبووه‌تەوە بۆ دیاریکردنی رۆژی بەستنی کۆنگرە، ماڵی تاڵەبانیش لەرێگەی ئەنجومەنی ناوەندەوە فشار لە کۆسرەت رەسوڵ دەکەن، کە ئەگەر لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ۲۱-١١ دیارینەکرێت بۆ رۆژى كۆنگره، ئەوە ئەنجومەنی ناوەند دەسەڵاتی دیاریکردنی رۆژی کۆنگرە لەسەرکردایەتی وەردەگرێتەوە و خۆی کاتی کۆنگرە دیاریدەکات.
سەرچاوەکەی پەیسەرپرێس دەڵێت، هۆشداریى ئەنجومەنی ناوەندى یه‌كێتى، پلانی ماڵی تاڵەبانییە بۆ به‌ستنى كۆنگره. بەپێی زانیاریەکانی سەرچاوەکە کۆسرەت رەسوڵ پشتیوانی ئەو رێکارانەی ماڵی تاڵەبانی ناکات بۆ بەستنی کۆنگرە، بۆیە تائێستا داوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی نەکردووە بۆ ئەوەی پێشنیاری ئەنجومەنی مەکتەبی رێکخستن پەسەند بکات بۆ ئەوەی رۆژی شەهیدانی یەکێتی کۆنگرەی چوارەم ببەستن.
بەپێی پەیرەوی ناوخۆى یه‌كێتى، دەبێت یەکێتی ۳ ساڵ جارێک کۆنگرە ببەستێت، بەڵام دواهەمین کۆنگرەی یەکێتی کۆنگرەی ۳ بوو لە۱ی ٦ ی ۲۰۱۰ به‌ڕێوه‌چوو.