کوردستان

03:37 - 10/08/2019

هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاگادارده‌كاته‌وه‌‌

پەیسەر

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش، داوا له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات به‌رامبه‌ر گرژییه‌كانی توركیا و رۆژئاوای كوردستان بێلایه‌ن بێت.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی كرێكارانی كوردستان له‌لایه‌ك و نزیكی پارتی له‌ توركیا، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی شه‌ڕی دژی داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، داوای له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ له‌ گرژیه‌كانی نێوان رۆژئاوای كوردستان و توركیا بێلایه‌ن و بێده‌نگ بێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، واشنتن نیگه‌ران بووه‌ له‌وه‌ی ئه‌نكه‌ره‌ پارتی دژی رۆژئاوای كوردستان به‌كاربهێنێت، بۆیه‌ ئه‌و داواكارییه‌ی هه‌بووه‌، ده‌شڵێت هه‌وڵێك هه‌یه‌ به‌ به‌شداری روسیا، توركیا، ئێران و ته‌نانه‌ت رژێمی سوریاش، بۆ له‌باربردنی ئه‌زموونی رۆژئاوای كوردستان. له‌به‌رامبه‌ردا واشنتن و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌یانه‌وێت دژی ئه‌و هه‌وڵه‌ بن.

ئه‌و په‌یامه‌ى ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه‌، توركیا هه‌ڕه‌شه‌ى داگیركردنى رۆژئاواى كوردستان ده‌كات، ئه‌مریكاش رایده‌گه‌یه‌نێت له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌ له‌سه‌ر دروستكردنى ناوچه‌ى ئارام رێككه‌وتوون له‌ باكورى سوریا.