کوردستان

03:28 - 10/08/2019

دوای جه‌ژن شاندێكى توركیا سه‌ردانی عێراق ده‌كات‌

پەیسەر

بریاره‌ دوای جه‌ژنی قوربان شاندێكی توركیا، سه‌ردانی عێراق بكات په‌یسه‌رپرێس زانیاری ده‌رباره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ په‌یسه‌رپرێس-ی راگه‌یاند، تائێستا ئه‌وه‌ به‌ته‌واوه‌تی روون نه‌بووه‌ته‌وه‌ كه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، یاخود مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه‌ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ روونبووه‌ته‌وه‌ كه‌ داواكارییه‌كیان ئاماده‌كردووه‌ ده‌یخه‌نه‌ به‌رده‌م هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، توركیا داواى درووستكردنی پشتێنه‌یه‌كی ئه‌منی ده‌كات، له‌سنوره‌كانی عێراق و توركیا له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌ بۆ رێگری له‌چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه‌، به‌وپێیه‌ی توركیا له‌ یاداشته‌كه‌یدا داوای مۆڵه‌تی ئۆپەراسیۆنی فراوانتر و هێنانی هێزی سه‌ربازی زیاتری به‌ره‌زامه‌ندی به‌غداد كردووه‌.

به‌پێی یاداشته‌كه‌ى ئه‌نقه‌ره‌، توركیا مافی ئه‌وه‌ی ده‌بێت، له‌هه‌رشوێنێكی عێراق ئۆپۆراسیۆن بكات كه‌ چه‌كدار و ئه‌ندامی په‌كه‌كه‌ی لێبێت، نه‌ك هه‌ر له‌ناوچه‌ سنورییه‌كان، هه‌روه‌ها پرسی رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غداد له‌سه‌ر نه‌وت و گاز و ره‌وشی سوریا ته‌وه‌رێكی تری سه‌ردانه‌كه‌ ده‌بن.

سه‌ردانه‌كه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ توركیا ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان دژى په‌كه‌كه‌ چڕكردووه‌ته‌وه‌. ئه‌ردۆغان له‌ په‌یامى جه‌ژنى قوربانیدا هه‌ڕه‌شه‌ى كردوو گوتى، له‌ مانگى ئاب سه‌ركه‌وتنى نوێ تۆمار ده‌كه‌ن.