کوردستان

03:11 - 10/08/2019

دوای جه‌ژن شاندێكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غداد ده‌كات‌

پەیسەر

بڕیاره‌ دوای جه‌ژنی قوربان، شاندێكی هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانی به‌غداد بكات، ژماره‌یه‌ك وه‌زیریان له‌گه‌ڵه‌ و ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردانیان هه‌یه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، بڕیاره‌ دوای جه‌ژنی قوربان شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی قوبادتاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، به‌به‌شداری ژماره‌یه‌ك وه‌زیر سه‌ردانی به‌غداد بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد، وه‌زیرانی دارایی، پێشمه‌رگه‌ و وه‌زیری هه‌رێم بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداد له‌ناو شانده‌كه‌داده‌بن.

گفتوگۆكان ده‌باره‌ی پرسی بوودجه‌، راده‌ستكردنی نه‌وت، كێشه‌ی ناوچه‌جێناكۆكه‌كان و قه‌رزه‌كانی سه‌رهه‌رێم ده‌بێت، شانده‌كه‌ی هه‌رێم راوێژكاری نابێت و ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردانی ده‌بێت. سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، ئاسته‌نگی گه‌وره‌ی به‌رده‌م رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غداد ئه‌وه‌یه‌، كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت دۆسیه‌ی ٢٠ملیار دۆلار قه‌رزه‌كه‌ی تێكه‌ڵ به‌رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غداد بكات.

به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه‌، گه‌ری داهاتووی دانوستانه‌كانی هه‌رێم له‌ژێر چاودێری و به‌ئاگاداری ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بێت.

شاندى هه‌رێم و به‌غدا مانگى رابردوو له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌، بڕیاریاندا گفتوگۆى شانده‌ هونه‌رییه‌كانیان ده‌ستپێبكات بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ورده‌كارى رێككه‌وتن.