کوردستان

04:50 - 08/08/2019

گۆڕان ئامادەنیە هیچ كۆبوونەوەیەك لەسەر پۆستی پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ یەكێتی بكات‌

پەیسەر

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لە سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتوون، بزوتنەوەی گۆڕان وەڵامی داواكاریەكی نافەرمی یەكێتی بۆ رادەستكردنەوەی پۆستی پارێزگاری سلێمانی داوەتەوە کە ئامادەنیە لەسەر ئەو پرسە هیچ كۆبوونەوەیەك بكات، چونكە پرسی حكومەتە خۆجێیەكان پەیوەندی بەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانەوە هەیە و هەركاتێك هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كرا ئەو كاتە بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، بۆ دابەشكردنی پۆستەکان رێككەوتن لە نێوان لایەنەكاندا دەکرێت.

بەپێی زانیاریەكانی سەرچاوەكە، بزوتنەوەی گۆڕان هێشتا ژمارەیەك لەو پۆستانەی وەرنەگرتووە كە بەپێی رێككەوتنی یەكێتی و گۆڕان دەبێت پێی بدرێت.

ساڵی 2014 گۆڕان و یەكێتی رێككەوتنێكیان بۆ دابەشكردنی پۆستەكانی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەرین واژۆكرد.