04:12 - 08/08/2019
هەموو ئەو باجانەی بە نایاسایی لەسەر خەڵك زیادكراون كەم دەكرێنەوە
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لە سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتوون، لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیراندا ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری پێشنیازیكردووە حكومەت ئەو باجانە كەم بكاتەوە كە لە ڕابردوودا بە نایاسایی و لەژێر پاساوی قەیرانی داراییدا زیادكراون.
لە بەرامبەردا مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت وەزیری دارایی راسپاردووە راپۆرتێك لەسەر ئەو پرسە ئامادەبكات و باجەكان دیاری بكات و بڕی كەمكردنەوەكانیشیان بخاتەڕوو، بۆ ئەوەی كاری لەسەر بكەن و كەم بكرێنەوە.
لەچەند ساڵی ڕابردوودا و بەتایبەتی دوای پەكخستنی پەرلەمان لەمانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2015 و لەژێر پاساوی قەیرانی داراییدا حكومەتی هەرێم ژمارەیەك باجی بە نایاسایی زیادكرد، لەوانەش باجی خانوبەرە و هاتوچۆ و شارەوانی و چەند باجێكی تر.