کوردستان

10:40 - 07/08/2019

هۆكاری دواكەوتنی سەردانی سەرۆكوەزیرانی هەرێم بۆ توركیا‌

پەیسەر

بەهۆی كێشە ناوخۆییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەردانیكردنی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا دوا كەوتووە.

بەپێی ئەو زانیاریانی بەردەستی پەیسەر مەسرور بارزانی بڕیاربوو سەردانی توركیا بكات، بەڵام بەهۆی چارەسەرنەكردنی سیاسەتی نەوت و وزە لە نێوان نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت، نەترواە ئەو سەردانی ئەنجام بدرێت.

ئامانجی نێچیرڤان بارزانی لەبارەی سیاسەتی نەوتەوە ئەوەیە كە گۆڕانكاری گەورە لە سیاسەتی نەوتدا و بە تایبەت لە بارەی توركیاو جۆری رێككەوتنەكانەوە نەكرێت، ئەوەش بووەتە سەرچاوەی كێشەكانی سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی هەرێم.


سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە لەبارەی ئەو پرسەوە بە پەیسەرپرێسی راگەیاند: نێچیرڤان بارزانی لەرێگەی توركیا و نزیك بوونەوە لە بەرهەم ساڵحی سەرۆك كۆماری عێراق، دەیەوێت فشار لەسەر كابینەی نۆیەم دروست بكات و تائێستاش لەو هەوڵەی سەركەوتووبووە، بەوپێیەی ئەنكەرە لە نزیك بوونەوەی مەسرور بارزانی و بەغداد نیگەرانە.


بەپێی زانیاریەكانی سەرچاوەكە، مەسرور بارزانی دەیەوێت گرێبەستی نوێ لەگەڵ توركیا بكات و خۆ سەرپەرشتی دۆسیەی نەوت و گازی هەرێم بكات، لەبەرامبەردا توركیا دەیەوێت هەر گرێبەستێك لەچوارچێوەی رێككەوتنە 50 ساڵیەكەی هەرێم و توركیادا بێت.