07:42 - 05/08/2019
پێشنیاركردنى رۆژى كۆنگره‌ى یه‌كێتى نیگه‌رانى دروستده‌كات
دیاریكردنی رۆژی شه‌هیدانی یه‌كێتی بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می حزبه‌كه، به‌پلانی ماڵی تاڵه‌بانی بووه و باڵه‌كانی دیكه بۆچوونیان جیاوازه. بڕیاره ئه‌و پێشنیاره له كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى سه‌ركردایه‌تى بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، پێشنیاره‌كه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی، بۆئه‌وه‌ی رۆژی ٢١-١١-٢٠١٩ حزبه‌كه‌یان چواره‌مین كۆنگره ببه‌ستێت، بەرنامەی ماڵی تاڵه‌بانی بووه،"بۆ ئیحراجكردنی باڵه‌كانی تر، كه داوای كۆنگره‌ی ته‌وافوقی ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیشیان پشتیوانی دواخستنی كۆنگره‌ن".
به‌پێى زانیارییه‌كان، پێشنیاره‌كه له‌لایه‌ن ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵاوه خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنه، به‌كه‌سێكی نزیكی ماڵى تاڵه‌بانی داده‌نرێت. به‌پێی زانیارییه‌كان باڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵ پێی وایه ئه‌و هه‌نگاوه په‌له‌په‌لی پێوه‌دیاربووه‌و گومانى له پێشنیاره‌كه هه‌یه، باڵی ناڕازییه‌كانیش به‌ته‌واوه‌تی دژی ئه‌وه‌ن به‌و میكانزمه‌ی دیاریكراوه كۆنگره ببه‌سترێت، به‌رهه‌م ساڵحیش بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یسه‌ر، دیاریكردنی رۆژی ٢١ی١١ بۆ كۆنگره به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بووه، نه‌ك به‌كۆی ده‌نگ و بڕیاریشه له‌كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا ئه‌و رۆژه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌هۆی كێشه ناوخۆییه‌كانیانه‌وه، نه‌یانتوانی رۆژی كۆنگره دیاری بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه‌ى په‌یسه‌ر ده‌ڵێت:"دیاریكردنی رۆژی كۆنگره، له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی مه‌كته‌بی رێكخستندا نییه و په‌یوه‌ندیشی به‌وانه‌وه نییه، ئه‌وه ده‌بێت له سه‌ركردایه‌تی بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی نه‌یتوانی ئه‌و هه‌نگاوه بنێت، ئه‌نجومه‌نی مه‌كته‌بی رێكخستن پێشنیاری بۆكرد".
رۆژى یه‌كشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی، پێشنیاری كرد رۆژی ٢١-١١-٢٠١٩ یه‌كێتی چواره‌مین كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی ببه‌ستێت. به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی، ده‌بێت هه‌ر سێ ساڵ جارێك ئه‌و حزبه كۆنگره بكات، به‌ڵام دواهه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی كه كۆنگره‌ی سێ بوو، له‌سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانی ساڵی ٢٠١٠ و له‌ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی به‌سترا.