05:06 - 05/08/2019
سێ لایه‌نی كوردی دژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنن له كه‌ركوك
سێ لایه‌نی كوردی دژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكن، ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردنه‌كه دوابخرێت و له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه‌ى عێراق له یه‌كى نیسان به‌ڕێوه‌نه‌چێت.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتوون، پارتی هه‌وڵه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی حزبه كوردییه‌كانی دیكه رازی بكات، دژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كه‌ركوك بوه‌ستنه‌وه.
تائێستاش حزبی شیوعی و یه‌كگرتووی ئیسلامی، رایانگه‌یاندووه دژی ئه‌وه‌ن له ١-٤-٢٠٢٠هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بكرێت. له‌به‌رامبه‌ردا یه‌كێتی ده‌ستیكردووه به گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبانه‌ی كه له‌خۆیه‌وه نزیكن بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كه‌ركوك بكه‌ن به‌ڵام تائێستا یه‌كێتی پشتیوانی هیچ حزبێكی كوردی به‌ده‌ستنه‌هێناوه و ته‌نها لایه‌نی عه‌ره‌بی پشتیوانی ئه‌وه ده‌كه‌ن یه‌كى نیسان هه‌ڵبژاردنى كه‌ركوك بكرێت.
٢٢-٧-٢٠١٩ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هه‌مواری یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراقی په‌سه‌ندكرد و به‌پێی هه‌مواره‌كه‌ش، رۆژی ١-٤-٢٠٢٠ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئه‌نجامده‌درێت، هه‌روه‌ها ژماره‌ی كورسییه‌كانی كه‌ركوك له ٤١ كورسییه‌وه بۆ ١٤ كورسی كه‌مكرایه‌وه، پارتی بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كرد و یه‌كێتی به‌شداربوو.