05:13 - 04/08/2019
هه‌رێم و به‌غداد له‌سه‌ر سه‌رژمێری دانیشتوان ناكۆكن
حكومه‌تی عێراق ساڵی داهاتوو سه‌رژمێری دانیشتوان ئه‌نجامده‌دات، هه‌رێم و به‌غداد له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ناكۆكن. په‌یسه‌ر پرێس خاڵه ناكۆكه‌كان ئاشكرا ده‌كات.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو، سه‌رژمێری گشتی له‌عێراق ئه‌نجامبده‌ن، به‌پێی زانیاریه‌كانی په‌یسه‌رپرێس حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی جێبه‌جێنه‌كرێت دان به‌سه‌رژمێریه‌كه‌دا نانێت و داواش له‌هاوڵاتیانی كورد ده‌كات، له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌ده‌نگیه‌وه نه‌چن.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، ناكۆكییه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه كورد داوایكردووه خانه‌یه‌ك له‌سه‌رژمێرییه‌كه‌دا هه‌بێت، به‌ناوی نه‌ته‌وه و تێیدا كورد و عه‌ره‌ب و توركمان، هه‌ریه‌كه‌یان نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵام عه‌ره‌كانی موسڵ و كه‌ركوك داوایانكردووه ئه‌و خانه‌یه لاببرێت.
به‌پێى زانیارییه‌كان، كورد به‌نیازه ئه‌و خانه‌یه بكاته یارمه‌تیده‌ری جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 به‌ڵام عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان دژی ئه‌و هه‌نگاوه‌ن و وه‌زاره‌تی پلاندانانیش رایگه‌یاندووه ئاماده‌ن ئه‌و خانه‌یه لابه‌رن.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، هه‌وڵێك هه‌یه بۆئه‌وه‌ی رێگه به‌و كوردانه نه‌درێت كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌جێناكۆكه‌كان نیشته‌جێن به‌شداری سه‌رژمێرییه‌كه بكه‌ن، ده‌یانه‌وێت ژماره‌ی كورد زۆر كه‌م بكه‌نه‌وه.
پێشتر وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێم و به‌غداد، رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ئه‌نجامبدرێت. دوایین سه‌رژمێری دانیشتووان ساڵی ١٩٩٧ ئه‌نجامدراوه، به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانیش دانیشتوانی عێراق نزیكه‌ی ٣٨ ملیۆن كه‌سه.