کوردستان

06:15 - 03/08/2019

وه‌زاره‌تی دارایی رێنمایى بۆ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران ئاماده‌ده‌كات‌

پەیسەر

وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمى كوردستان، سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی رێنماییه‌ بۆئه‌وه‌ى  پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌نوسراوی فه‌رمی داوای له‌ وه‌زاره‌تی دارایی كردووه‌، رێنمایی ئاماده‌بكات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی فه‌رمانبه‌ران، پێده‌چێت دوای ئاماده‌كردنی رێنماییه‌كان له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ندبكرێت و پاشان بچێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، له‌رێنماییه‌كاندا ئه‌وه‌ دیاریده‌كرێت كه‌ قه‌ره‌بووی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كرێته‌وه‌، كه‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌یان راگیراوه‌ یاخود نا.

ساڵی ٢٠١٥ به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم راگرت، بڕیاره‌ پێش كۆتایی ئه‌مساڵ بڕیار له‌سه‌ر پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدرێت.