05:59 - 03/08/2019
ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به مووچه‌ى هه‌رێم به‌غدا ئاگادار ده‌كاته‌وه
ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌و هه‌وڵانه‌ى بۆ بڕینى مووچەی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، هۆشداری ده‌داته سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق. واشنتن هانى هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم و ناوه‌ند ده‌دات زوو بگه‌نه رێككه‌وتن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتوون، له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاوه په‌یوه‌ندى به عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق-ه‌وه كراوه‌و، نیگه‌رانی واشنتن له هه‌وڵه‌كان به‌ئاڕاسته‌ی بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به به‌غداد گه‌یه‌ندراوه. ئه‌مریكا داواشى له‌به‌غدا كردووه په‌له‌نه‌كات و هه‌وڵنه‌درێت كێشه‌كان بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م، هه‌ردوولا زه‌مینه‌سازی بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رۆژی ٢٣-٧-٢٠١٩ مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، په‌یوه‌ندی به‌مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه كردووه و داوای لێكردووه، به‌جددی كاربكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غداد، بارزانیش به‌ڵێنیداوه هه‌وڵی جددی بدات به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا.
واشنتن پێیوایه، بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمى كوردستان، له‌مساڵدا كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد زیاتر ده‌كات. بۆیه‌ش فشاره‌كانى ده‌ستپێكردووه له‌سه‌ر هه‌ولێر و به‌غدا تا بگه‌نه رێككه‌وتن.