کوردستان

05:34 - 03/08/2019

رێكه‌وتنی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا‌

پەیسەر

حكومەتی هەرێم دەیەوێت لەم مانگەدا رێككەوتن لەگەڵ بەغداد بكات، بەڵام رێككەوتنەكە لەساڵی داهاتوودا بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، مانگی كانونی یەكەمی ساڵی رابردوو رێككەوتنێك، لەنێوان هەرێم و بەغداد بەچاودێری ئیمانویڵ ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا و ئیدارەی كۆشكی سپی لەنێوان هەرێم و بەغداد هەبووە، بۆ ئەوەی بەغداد لەسەر ئەو بنەمایەش لەبودجەدا پشكی هەرێم دیاریكراوە لەبەرامبەر پێدانی 250 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم بەكۆمپانیای سۆمۆ.

سەرچاوەكە دەڵێت، حكومەتی هەرێم دەیەوێت لەم مانگەدا هەرێم و بەغداد رێككەوتن بكەن، بەڵام رێككەوتنەكە لەسەرەتای ساڵی نوێوە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە،
سەرچاوەكە دەڵێت، حكومەتی هەرێم پێی وایە كەمتر لەپێنج مانگ ماوە لەم ساڵدا بۆیە پێویستە گفتوگۆكان لەسەر بودجەی ساڵی 2020 بن و بۆ ئەمەش هەرێم هەوڵ دەدات بەغداد، بە رادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل لەساڵی داهاتوو رازی بكات لەبەرامبەر ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵام پێناچێت ئەم هەوڵەی سەركەوتووبێت.