05:06 - 03/08/2019
سه‌رۆكی لیژنه‌ی مادده‌ی ١٤٠ : حكومه‌تی هه‌رێم جددی نییه له‌جێبه‌جێكردنی مادده‌كه
سه‌رۆكی لیژنه‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ١٤٠ له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی هه‌رێم جددی نییه له‌جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ١٤٠، له دانوستانه‌كانیش پرسى نه‌وت و بوودجه پێش ناوچه جێناكۆكه‌كان باسكراون.
كاكه‌ره‌ش سدیق سه‌رۆكی لیژنه‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی ١٤٠ له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، به په‌یسه‌رپرێس-ی گوت، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی كه رایگه‌یاند، مادده‌ى ١٤٠ به‌رده‌وامه‌و كۆتایى نه‌هاتووه، هه‌نگاوێكی باشه بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ١٤٠، ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم به‌جددی كار بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌كه بكات.
گوتیشى:"له دانوستانه‌كانی پێشووی هه‌رێم و به‌غداد، پرسی نه‌وت و بوودجه پاشان دۆسیه‌ی ماده‌ی ١٤٠بووه، كاتێك پرسه‌كه گه‌یشتووەته سه‌ر نه‌وت به‌بنبه‌ست گه‌یشتوون و به‌هۆیه‌وه ماده‌ی ١٤٠ كاری جددی له‌سه‌ر نه‌كراوه، بۆیه پێویسته ئه‌م كابینه‌یه پرسی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی ١٤٠ بكرێته كاری له‌پێشینه‌ی خۆی، و ئه‌گه‌ر نیه‌تێكی جددی هه‌بێت ده‌تواندرێت له‌ماوه‌ی چوارساڵی داهاتوودا ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكرێته‌وه، به‌ڵام تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم جددی نه‌بووه له‌چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه‌دا".
به‌بڕواى كاكه‌ره‌ش، چاره‌سه‌ری مادده‌ی ١٤٠ به‌شێك له‌كێشه دارایی و سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه چاره‌سه‌رده‌كات، واش ده‌رده‌كه‌وێت حكومه‌تی ئێستای عێراق ئاسته‌نگ بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌كه دروستنه‌كات.
به‌وته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی مادده‌ی ١٤٠، ئێستا ته‌عریب له‌كه‌ركوك نییه،"به‌ڵام خه‌ڵكانێك هانی هاوڵاتیانی عه‌ره‌ب ده‌ده‌ن بێنه كه‌ركوك، به‌ڵام به‌ڵگه‌نامه‌كانیان بۆ ناگوازرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی دێنه شاره‌كه ناوچه‌كانی خۆیان نائارامه به‌راورد به‌كه‌ركوك، وه‌ك موسڵ و سه‌لاحه‌دین و ئه‌نبار و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر، ئه‌وانه‌ی دێنه كه‌ركوك ئه‌وانه نین كه‌پێشتر له‌چوارچێوه‌ی ماده‌ی ١٤٠ قه‌ره‌بوویان وه‌رگرتووه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كانی خۆیان".
له‌دواى ١٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، كورد له ئیداره‌ى كه‌ركوك له ده‌سه‌ڵات داماڵراوه‌و جومگه‌كانى به‌ڕێوه‌بردنى ناوچه جێناكۆكه‌كان له ده‌ستى پێكهاته‌ى عه‌ره‌به. پێشتر په‌یسه‌ر ئه‌وه‌ى بڵاوكردبووه‌وه كه هه‌زاران خێزانى عه‌ره‌ب، له‌دواى ١٦ئۆكتۆبه‌ره‌وه هێندراونه‌ته كه‌ركوك.