03:42 - 01/08/2019
حكومه‌ت ده‌یه‌وێت داهاتى سامانە سروشتییه‌كان بداته‌وه وه‌زاره‌تى دارایى
حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ى رابردووى، بڕیاریدا ته‌واوی داهاتی وه‌زاره‌ته‌كان بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش ده‌ڵێت، پێشتر ته‌نها داهاتی وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كان نه‌ده‌گه‌ڕێندرایه‌وه‌و بڕیاره‌كه به ئامانجى گێڕانه‌وه‌ى داهاتى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌یه.
رۆژی ٣٠ی ته‌مووز ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وە، دوای كۆبوونه‌وه‌كه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، له‌به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه بڕیاردرا هه‌موو ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی داهاتیان هه‌یه، گشت داهاته‌كانیان بنرێردرێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، له‌ماوه‌ی رابردوودا داهاتی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی جگه له‌داهاتی وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتیه‌كان، بۆیه هه‌وڵه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه پاره‌ی فرۆشتنی نه‌وت بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، ئێستاش به‌هه‌مان سیستەمی سه‌رده‌می ئاشتی هه‌ورامی و نێچیرڤان بارزانی، مانگانه له داهاتی فرۆشتنی نه‌وت ته‌نها ٣٧٨ ملیار دینار، ده‌درێته وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دابه‌شكردنی مووچه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌مانگی حوزه‌یرانی رابردووه‌وه قه‌رزه‌كانی توركیا كۆتایی هاتووه كه مانگانه ١٠٠ ملیۆن دۆلار له‌داهاتی نه‌وتی بۆ دیاریكرابوو.
پێشتر په‌یسه‌ر زانیارى ئه‌وه‌ى بڵاوكردبووه‌وه، كه قه‌رزه‌كانى توركیا له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، له‌ناوه‌ڕاستى ئه‌مساڵه‌وه كۆتایى دێت. حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زانیارى له‌سه‌ر قه‌رزه‌كانى و ئه‌و بڕه‌ى كه‌ماوه بڵاوناكاته‌وه.