کوردستان

05:06 - 31/07/2019

كۆمه‌ڵ ده‌رگای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌ ناڕازیه‌كانی داخست‌

پەیسەر

بۆ رۆژی دووه‌م ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ له‌شاری سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌میری ئه‌و حزبه‌ ده‌رباره‌ی كۆنگره‌ كۆبووه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش ده‌ڵێت، ده‌رگای گه‌ڕانه‌وه‌ به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌ ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كان داخرا.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ بۆ رۆژی دووه‌م، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌شاری سلێمانی كۆبووه‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ده‌ڵێت، كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی بووه‌ و تایبه‌ت بووه‌ به‌هه‌ڵسه‌نگاندن و په‌سه‌ندكردنی راپۆرتی لیژنه‌كانی پلان و ستراتیژ و زه‌مینه‌سازی به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌م.

سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌ ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كانی كۆمه‌ڵ سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، ده‌رگای گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌سه‌ردا داخراوه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵ و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌ ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كان بێئومێدبوون.

رۆژی ١٩ی نیسان، سێ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ به‌ناوه‌كانی سه‌لیم كۆیی، سه‌عید هه‌ركی و ئیسماعیل ره‌سوڵ و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی دیکەی ئه‌و حزبه‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان له‌كۆمه‌ڵ راگه‌یاند.