کوردستان

04:51 - 31/07/2019

یه‌كێتی لیژنه‌یه‌ك بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانى دیكه‌ى پێكده‌هێنێت‌

پەیسەر

یه‌كێتی لیژنه‌یه‌ك بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیدی بریكاری وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كان و راوێژكاره‌كان پێكده‌هێنێت. و بڕیاره‌ لیژنه‌كه‌ كاندیدى ئه‌و پۆستانه‌ یه‌كلابكاته‌وه‌و راده‌ستى قوباد تاڵه‌بانییان بكات.

به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، یه‌كێتی لیژنه‌یه‌كی به‌سه‌رۆكایه‌تی رزگارعه‌لی به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردن پێكهێناوه‌، بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیدی پۆسته‌كانى بریكاری وه‌زیر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و راوێژكاره‌كان، بڕیاریشه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا لیژنه‌كه‌ ده‌ستبه‌كاربێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، ژماره‌یه‌كی زۆری كادیری یه‌كێتی له‌رێگه‌ی مه‌ڵبه‌نده‌كانه‌وه‌ سیڤییان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌، بڕیاره‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌ ناوی كاندیده‌كان یه‌كلایی بكاته‌وه‌ و راده‌ستی مه‌كته‌بی سیاسیان بكات و له‌وێشه‌وه‌ ئاراسته‌ی قوبادتاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كرێت، كه‌ سه‌رۆكایه‌تی تیمی یه‌كێتی ده‌كات له‌ناو حكومه‌ت.

به‌پێى رێككه‌وتنى یه‌كێتى و پارتى، جگه‌ له‌ پۆسته‌كانى وه‌زیر یه‌كێتى له‌ كابینه‌ى نوێ چه‌ند بریكارێكى وه‌زیرو به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى و راوێژكارێك وه‌رده‌گرێت و تائێستا ئه‌و پۆستانه‌ى یه‌كلانه‌كردووه‌ته‌وه‌.