10:56 - 30/07/2019
ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە
ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە و پرسەكانی ئەنجومەنێك بۆ چاكسازی و پرسی یاسای خانەنشینی و چاكسازی و موچەی فەرمانبەران و پرسی رێككەوتنی هەولێر و بەغداد تاوتوێ دەكات.
ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە، لە كۆبوونەوەكەشدا سێ تەوەر گفتوگۆی لەسەر دەكرێت، ئەوانیش دروستكردنی ئەنجومەنێك بۆ چاكسازی كە سەرۆكی ئەنجومەنەكە یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت دەبێت و پشكی بزوتنەوەی گۆرانە، تەوەری دووەم پرسی یاسای خانەنشینی و چاكسازی و موچەی فەرمانبەران دەبێت،تەوەری سێیەم پرسی رێككەوتنی هەولێر و بەغداد دەبێت و بژاردەكانی بەردەم هەرێم و چۆنیەتی رێككەوتن و داواكاریەكانی حكومەتی فیدراڵی گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.
بڕیاربوو لەم هەفتەیەدا لیژنەكانی هەولێر و بەغداد لە بەغداد كۆببنەوە و هەفتەی داهاتووش لەسەر ئاستی باڵا لیژنەكانی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی جارێكی تر كۆببنەوە.