10:51 - 29/07/2019
كاره‌كانى لیژنه‌کەى پارتى و یه‌كێتى بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى كه‌ركوك راوه‌ستا
په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌هۆی پرسی پارێزگاری كه‌ركوك-ه‌وه ئاڵۆزده‌بێت و كاره‌كانى لیژنه هاوبه‌شه‌كه‌یان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى كه‌ركوك وه‌ستاوه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، یه‌كێتى و پارتى به‌هۆی كه‌ركوك-ه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌قۆناغێكى ساردوسڕدایه و به‌بڕیارى پارتى، كاره‌كانى لیژنه‌ى هاوبه‌شى هه‌ردوو حزب بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركوك وه‌ستاوه.
به‌پێى زانیارییه‌كان، بڕیاربوو له‌م هه‌فته‌یه‌دا لیژنه‌هاوبه‌شه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی ده‌رباره‌ی كه‌ركوك، بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غداد كۆببنه‌وه و پاشان هه‌مان لیژنه به‌هاوبه‌شی ده‌ست به‌دانوستان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی كه‌ركوك بكات، به‌ڵام به‌بڕیاری پارتی كاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه وه‌ستاوه.
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری وه‌ستانی كاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه سه‌رچاوه‌كه‌ى په‌یسه‌ر ده‌ڵێت، به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه پارتی نیگه‌رانه له‌وه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی بایكۆتی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی نه‌كرد كه رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو به‌رێوه‌چوو، تێیدا بڕیاردرا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی دیكه‌ى عێراق هه‌ڵبژاردن له‌كه‌ركوكیش به‌رێوه‌بچێت، به‌ڵام پارتی دژی ئه‌و هه‌نگاوه‌بوو و فراكسیۆنه‌كه‌شی بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی كرد. دواى ئه‌وه پارتی و یه‌كێتی یه‌كتریان به جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای ده‌ره‌كی له‌كه‌ركوك تۆمه‌تباركردووه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی زیاتر په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی ئاڵۆزكردووه ئه‌وه‌یه پارتی هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه چڕكردووه‌ته‌وه كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ ساڵی ٢٠٢١ دوابخرێت، یه‌كێتیش كار بۆ ئه‌وه‌ده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی دیکەی عێراق، رۆژی یەک-ی نیسانی ساڵی داهاتوو، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له كه‌ركوكیش به‌رێوه‌بچێت.
رۆژی ١١ی ئه‌م مانگه، حاكم قادر كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و مه‌حمود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ناوی ته‌یب جه‌باریان بۆ پارێزگاری داهاتووی كه‌ركوك، وه‌ك كاندیدی هاوبه‌ش ئاشكراكرد.