07:38 - 28/07/2019
كۆنگره ناوخۆى یه‌كێتی ئاڵۆزتر ده‌كات
پێش كۆنگره‌ی یه‌كێتی ئاڵۆزی باڵه‌كانی حزبه‌كه زیاتر ده‌بێت، به‌شێك له ئاڵۆزییه‌كانیش په‌یوه‌ندی به لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌وه هه‌یه، كه تائێستا رێككه‌وتنى له‌سه‌ر نه‌كراوه. حزبه‌كه به‌سه‌ر پێنج گروپى جیاوازدا دابه‌شبووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس كه له‌سه‌رچاوه‌ی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، له‌ئێستادا یه‌كێتی به‌سه‌ر پێنج باڵدا دابه‌ش بووه،( ماڵی تاڵه‌بانی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ، به‌رهه‌م ساڵح، مه‌لابه‌ختیار، باڵی ناڕازییه‌كان كه حاكم قادر و عیماد ئه‌حمه‌د رابه‌رایه‌تییان ده‌كه‌ن).
تا ئێستا له‌سه‌ر لیژنه‌ى ئاماده‌كارى كۆنگره، رێككه‌وتنى كۆتایى نه‌كراوه و زۆرترین ناكۆكى له‌سه‌ر ئه‌و لیژنه‌یه. سه‌ركرده و ئه‌ندام و به‌رپرسانی یه‌كێتی به‌سه‌ر ئه‌و پێنج باڵه‌دا دابه‌شبوون، هه‌ر یه‌كێك له‌و باڵانه هه‌وڵده‌ده‌ن زۆرترین ئه‌ندام و لایه‌نگری یه‌كێتی، له‌ده‌وری خۆیان كۆبكه‌نه‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كان، باڵه جیاوازه‌كانى یه‌كێتى په‌یوه‌ندیه‌كانیان زۆر ئاڵۆزبووه، به‌شێكیشی په‌یوندی به‌لیژنه‌ی ئاماده‌كاری و سه‌رپه‌رشتیاری كۆنگره‌وه هه‌یه، تائێستا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و لیژنه‌یه نه‌كراوه.
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ساڵی ١٩٧٥ دامه‌زراوه و تائێستا سێ كۆنگره‌ی به‌ستووه، بڕیاره له‌م ساڵدا كۆنگره‌ی چواره‌م ببه‌ستێت. كه شه‌ش ساڵه ماوه‌كه‌ى به‌سه‌رچووه.