06:20 - 28/07/2019
نێچیرڤان بارزانی و یه‌كێتی لێك نزیك ده‌بنه‌وه
یه‌كێتی له‌رێگه‌ی نێچیرڤان بارزانییه‌وه، ده‌یه‌وێت ده‌ستكاری رێككه‌وتنی پارتی و گۆران بكات. نێچیرڤان بارزانیش داواى له یه‌كێتى كردووه، دژى هه‌ر هه‌وڵێك بن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى سامانه‌سروشتییه‌كان.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان داوای له‌نێچیرڤان بارزانی كردووه، پشتیوانی‌یان بكات، بۆئه‌وه‌ی پۆستى ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، كه به‌پێی رێككه‌وتنی پارتی و گۆڕان پشكی گۆڕانه، بدرێته‌وه به یه‌كێتی.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، یه‌كێتی پێی وایه پێدانی ٦١ پۆستی بریكاری وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و راوێژكار به‌گۆڕان زیاتره له‌مافی بزوتنه‌وه‌كه، بۆیه ده‌كرێت كه‌م بكرێنه‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا نێچیرڤان بارزانی به‌ڵێنی پێنه‌داون، به‌ڵام رایگه‌یاندووه ده‌بێت یه‌كێتی دژی هه‌ر هه‌وڵێك بێت، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كان.
نێچیرڤان بارزانى پێویستى به پشتیوانى هه‌یه له‌په‌رله‌مان و حكومه‌ت، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و رێكارانه‌ى مه‌سرور بارزانى گرتونیه‌ته‌به‌ر بۆئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر دۆسیه‌ى نه‌وتدا بشكێت. یه‌كێتیش پێى خۆش نییه گۆڕان هەموو ئه‌و پۆستانه وه‌ربگرێت كه رێككه‌وتنى له‌سه‌ركردووه.