03:47 - 27/07/2019
حكومه‌تى عێراق له‌سه‌ر هێزه‌كانى توركیا داوایه‌ك له هه‌رێم ده‌كات
حكومه‌تی عێراق، به‌فه‌رمی داوای زانیاری ده‌رباره‌ی هێزه‌كانی توركیا له‌هه‌رێم ده‌كات، له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كەوە زانیاری كۆده‌كاته‌وه. داواشیكردووه رێگه‌نه‌درێت هێزى زیاترى توركیا بێته ناو خاكى هه‌رێم.
به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، حكومه‌تی عێراق به‌فه‌رمی داوای زانیاری ده‌رباره‌ی هێزه‌كانی توركیا له هه‌رێم، له‌حكومه‌تی هه‌رێم كردووه و رایگه‌یاندووه، ده‌یه‌وێت به‌زووترین كات ده‌رباره‌ی زیادبوونی له‌شكركێشه‌كانی توركیا، زیادبوونی جموجوڵه‌كانی ئه‌نكه‌ره، هێنانی هێزی زیاتر، زیادكردنی بنكه‌ی سه‌ربازییه‌كانی توركیا و فراوانبوونی ئۆپه‌راسییۆنه‌كان هه‌رێم زانیارى پێبده‌ن.
سه‌رچاوه‌كه‌ى په‌یسه‌ر ده‌ڵێت، له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه به‌غداد زانیاری ده‌رباره‌ی زیادبوونی ژماره‌ی سه‌رباز و بنكه‌سه‌ربازی و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی توركیا له‌ناو خاكی هه‌رێم وه‌رگرتووه، ده‌یه‌وێت حكومه‌تی هه‌رێم زانیارییه‌كانی بۆ پشتڕاستبكاته‌وه یاخود ره‌تیان بكاته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، حكومه‌تی به‌غداد ئاگاداری هێنانی هێزی سه‌ربازی زیاتری توركیا بۆ ناو هه‌رێم نه‌بووه و پرسی پێنه‌كراوه، حكومه‌تی عێراق له‌دانوستانه‌كانی ئه‌م دواییانه‌دا هۆشداری داوه‌ته هه‌رێم، كه رێگه به‌هاتنی هێزی سه‌ربازی زیاتری توركیا نه‌دات و چونكه ئه‌و هه‌نگاوه ده‌بێته هۆی گواستنه‌وه‌ی شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا بۆناو خاكی عێراق.
توركیا ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى چه‌نگى یه‌ك و دووى، له‌نێو خاكى هه‌رێمى كوردستان دژى په‌كه‌كه ده‌ستپێكردووه‌و هێزێكى زۆرى هێناوه‌ته ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان. ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ كۆتاییهێنانه به قه‌ندیل.