04:56 - 26/07/2019
پارتی پەنا بۆ سێ سهرۆكایهتییهكهی عێراق دهبات
پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ رەتكردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان پەنا بۆ سەرۆك كۆماری عێراق و سهرۆكی ئهنجومهنی نوێنهران و سهرۆك وهزیران دهبات. بۆ ئەو مەبەستەش فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە مەسعود بارزانی كردوە ههوڵهكانی بخاتهگهڕ.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، فراكسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لەمەسعود بارزانی كردووە پارتی پەیوەندی بە بەرهەم ساڵحەوە بكات بۆ ئەوەی لەلایەك یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان واژۆ نەكات.
هەر بەپێی زانیارییەكان فراكسیۆنی پارتی داوای ئەوەشی لە بارزانی كردووە، كە پەیوەندی بەسەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بكات بۆ ئەوەی رازی بن جارێكی تر یاساكە هەموار بكرێتەوە و بگەڕێندرێتەوە بۆ پەرلەمان.
بەپێی زانیارییەكان، لە وەڵامی داواكارییەكەی فراكسیۆنی پارتی، مەسعود بارزانی نێچیرڤان بارزانی راسپاردووە بۆ ئەوەی پەیوەندی بەسەرۆك كۆمارەوە بكات و مەترسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكی بەبێ ئاسایكردنەوەی دۆخی شارەكە بۆ ڕوون بكاتەوە.