04:06 - 26/07/2019
وادەی دەستپێكردنی كۆبونەوەی لیژنەكانی هەرێم و بەغداد
دوای ئەوەی دوێنێ پێنجشەممە لە شاری هەولێر وەفدی باڵای حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان، لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانيان كۆبوونەوە، بڕیار وایە هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی لیژنەكان دەستپێبكات كە لەنێوان هەردوو وەفدەكە بڕیاری پێكهێنانی دراوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی كە لە حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دەستی پەیسەرپرێس كەوتووە، كۆبوونەوەی لیژنەكانی هەرێم و بەغدا بۆ چارەسەركردنی پرسی نەوت و گاز و پێشمەرگە و ناوچە جێناكۆكەكان و بودجە لەبەغداد دەبێت.
سەرچاوەكەی پەیسەر دەڵێ: كێشەی سنورەكان و بوونی پەكەكەش لەكۆبونەوەكەی دوێنێ باس كراوە و بڕیارە لەكۆبونەوەكانی داهاتووش گفتوگۆی لەسەر بكرێت.
بەپێی زانیاریەكان، هەرێم و بەغداد لەسەر نەخشەرێگایەك بۆ چارەسەری كێشەكان رێككەوتوون، ئەو لیژنەهاوبەشانەش بەپێی ئەو نەخشەرێگایە ئامادەكاری بۆ رێككەوتن دەكەن و دەسەڵاتیان هەیە بەپێی نەخشەرێگاكە رێككەوتن واژۆ بكەن.
لەكۆبونەوەكەی دوێنیدا وەفدی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، جدین لەچارەسەری كێشەكانیان لەگەڵ بەغداد و پابەندی رێككەوتنەكانی پێشوو دەبن و ئامادەشن نەوت رادەست بكەن، نزیك بوونەوەش لەنێوان هەردوولا دا هەبووە.
پەیسەر لە هەواڵێكدا دوێنێ پێنجشەممە بڵاویكردەوە، كە هه‌رێمی كوردستان بۆ راده‌ستكردنی داهاتی ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ره‌زامه‌ندی نیشانداوه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه چه‌ند مه‌رجێكی خستووه‌ته‌ڕوو، تاراده‌یه‌كیش لایه‌نی عێراقی به‌مه‌رجه‌كان رازی بوون.
بەپێی مەرجەكان هه‌رێم داوایكردووه، كه عێراق هه‌موو مانگێك له‌كاتی خۆیدا، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه و ته‌واوی به‌شه بودجه‌ش بنێرێت. هه‌روه‌ها به‌غدا پابه‌ندده‌بێت به‌ناردنی موچه‌ی سێ مانگی فه‌رمانبه‌ران‌و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، كه به‌هۆی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو عێراق له‌سه‌ره‌تای ساڵ فه‌وتاون.