04:17 - 25/07/2019
مه‌سرور بارزانی وه‌زیره‌كانی بۆ كارێك راده‌سپێرێت
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان، وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا راده‌سپێرێت. مەسرور بارزانی گوتویەتی هه‌ر وه‌زاره‌تێك له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندیدار گفتوگۆبكات، چونكه كێشه‌كان كه‌ڵه‌كه‌بوون به سه‌ردانێك و دوو سه‌ردان چاره‌سه‌ر نابن.
به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی راسپاردووه، كه بۆچاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ست به‌گفتوگۆ و هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن، له‌كاتی پێویستدا خۆیان یان لیژنه و نوێنه‌ر ره‌وانه‌ی به‌غدا بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، مه‌سرور بارزانی پێیوایه كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا كه‌ڵه‌كه‌بوون و به‌سه‌ردانێك یان دوو سه‌ردان چاره‌سه‌رنابن، له‌بری ئه‌وه ده‌كرێت وه‌زاره‌ته‌كان له‌گه‌ڵ هاوتاكانیان له‌به‌غداد ده‌ست به‌گفتوگۆ بكه‌ن، چونكه له‌ورێگه‌یه‌وه كێشه‌كان ئاسانتر چاره‌سه‌رده‌بن.
به‌پێی راسپارده‌كه، ده‌بێت وه‌زاره‌تی شه‌هیدان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدانی عێراق بكات، بۆئه‌وه‌ی مووچه‌ی شه‌هیدان بخرێته سه‌ر دامه‌زراوه عێراقییه‌كه، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری، وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی دارایی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ست به‌گفتوگۆكانیان بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش هاوكاری و چاودێری گفتوگۆكان ده‌كات.