02:55 - 25/07/2019
به‌رنامه‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌كانى شاندى عێراق و هه‌رێم
شاندێكى عێراق بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان گه‌یشته هه‌رێمى كوردستان، به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس شانده‌كه ده‌یه‌وێت له‌سه‌ره‌تاى مانگى داهاتووه‌وه نه‌وت رادەستی بەغدا بكرێت.
شاندەکە ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد، شانده‌كه پێكهاتوون له فواد حوسێن وه‌زیری دارایی، سامرغه‌زبان وه‌زیری نه‌وت، فالح فه‌یاز راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و ئه‌بوجهاد هاشمی به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، شانده‌كه له‌سه‌ر راسپارده و به‌بڕیاری عادل عه‌بدولمه‌هدی هاتوونه‌ته هه‌رێمى كوردستان، بڕیاره ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌شیان بده‌نه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار بۆ په‌یسه‌رپرێس گوتى"حكومه‌تی به‌غداد ده‌یه‌وێت له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه، هه‌رێم رۆژانه ٢٥٠هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات"،ئه‌گه‌رچی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غداد ئاماده‌یی راده‌ستكردنی ئه‌و بڕه‌نه‌وته‌ی پیشاندا، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت راده‌ستكردنی نه‌وت بكه‌وێته ١-١-٢٠٢٠ تائه‌وكاته هه‌رێم خۆی نه‌وت بفرۆشێت و به‌غداش مانگانه بڕه‌پاره‌یه‌ك بۆ مووچه ره‌وانه‌بكات.
به‌گوته‌ى سه‌رچاوه‌كه، شاندى حكومه‌تى عێراق به‌دواداچوون بۆپێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش ده‌كات، كه ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌غداد بۆ مووچه ره‌وانه‌یكردووه بۆ بواری دیكه خه‌رجكراوه یاخود نا.