07:30 - 24/07/2019
له‌سه‌ر داواى حزب، بێ ئاگادارى وه‌زاره‌ته‌كان لیستێك ناو دامه‌زراون
چه‌ند وه‌زاره‌تێكی په‌یوه‌ندیدار بێ ئاگان له‌دامه‌زراندنى لیستێك ناو، كه جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت له كۆتاییه‌كانى كابینه‌ى هه‌شت دایمه‌زراندوون.
له‌دوا رۆژه‌كانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، چه‌ند كه‌سێكی له‌چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومه‌ت دامه‌زراند، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، وه‌زاره‌تی پلاندانان كه په‌یوه‌ندیداره به‌دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران، ئاگاداری ئه‌و دامه‌زراندنه نییه، ئه‌نجومه‌نی راژه‌ش ئاگادارنین.
به‌پێى زانیارییه‌كان، دامه‌زراندنه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای داواكاری وه‌زاره‌ته‌كانیش نه‌بووه، چونكه پێشتر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌نوسراوی فه‌رمی له‌ساڵی ٢٠١٣ خۆی داوای له‌وه‌زاره‌ته‌كان كردووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داواكاری دامه‌زراندنیان بۆ به‌رزنه‌كه‌نه‌وه و له‌كاتی پێویستدا له كۆبوونه‌وه‌ی لە ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران باسی بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری لهبارهوهبدات و دامهزراندنهكانیش به‌گرێبه‌ست بن.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، دامه‌زراندنه‌كان له‌سه‌رداوای مه‌ڵبه‌ند و كۆمیته و مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی و به‌بڕیاری تاكه‌كه‌سی قوباد تاڵه‌بانی بوون.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند ساڵێكه دامه‌زراندنى راگرتووه‌و ده‌رچووانى زانكۆ‌و خاوه‌ن بڕوانامه‌كان له كه‌رتى گشتى دانامه‌زرێن، ناوبه‌ناو به‌رپرسانى حكومه‌ت چه‌ند كه‌سێك داده‌مه‌زرێنن، دوور له ركابه‌رى و رێنماییه‌كانى تایبه‌ت به دامه‌زراندن.