03:49 - 10/12/2018
عەلی باپیر لەنێوان بەشداریكردن و بوونە ئۆپۆزسیۆن بوون خۆی یەكلایی كردەوە
دوای ئهوهی دوو بۆچوونی جیاواز له ناو كۆمهڵی ئیسلامیدا ههبوو بۆ پرسی بهشداریكردنی ئهو حیزبه له كابینهی نۆی حكومهتی ههرێمی كوردستان، ئهمیری ئهو حیزبه دوای بێدهنگییهكه زۆری خۆی یهكلایی كردهوه.
بەپێی زانیاریەكانی پەیسەرپرێس، عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی پشتیوانی ئەوە دەكات، حزبەكەی بەشداری كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم بكات.
بەهۆی بووچونەكانی دوو بەرە لەنێوان بەشداریكردن و بەشدارینەكردن لە كابینەی داهاتوو، ناكۆكی لەنێوان ئەو دوو بەرەیە دروستبوو.
پێشتر پەیسەرپرێس بڵاویكربوەوە، باڵێكی كۆمەڵ كە عەبدولستار مەجید رابەرایەتی دەكات، پشتیوانی ئەوە دەكات كۆمەڵ بچێتە ناو حكومەت و لەبەرامبەردا باڵێكی تر بەسەرۆكایەتی سۆران عومەر دەیەوێت كۆمەڵی ئیسلامی ببێتە ئۆپۆزسیۆن.
كۆمەڵی ئیسلامی لە ئێستادا خاوەنی 7 كورسی پەرلەمانی كوردستانە، لە خولی پێشوودا بەشداری حكومەتی كردبوو، بەڵام لە كۆتایی كابینەی هەشتدا وەزیرەكەیان لە حكومەت كشاندەوەو لە ئێستاشدا پارتی كە براوەی یەكەمی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی 30 ئەیلولە خواستی ئەوەی نیە كۆمەڵی ئیسلامی بەشداری كابینەی نۆیەم بكات.