01:58 - 23/07/2019
پرۆژه‌یه‌كى هاوبەش بۆ كۆنتڕۆڵكردنى سنوره‌كانى هه‌رێم
هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراق، تاووتوێى پرۆژه‌یه‌ك ده‌كه‌ن بۆ درووستكردنى هێزێكى هاوبه‌ش له سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به ئامانجى بڕینى جوڵه‌ى په‌كه‌كه و پێكدادانه‌كانى له‌گه‌ڵ توركیا له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس كه له‌سه‌رچاوه‌ى ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، مه‌سعود بارزانى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى بۆ عادل عه‌بدلمه‌هدى كردووه. ناوه‌رۆكى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه به جۆرێكه كه هێزێكى هاوبه‌شى عێراق و هه‌رێم دروستبكرێت، بۆ كۆنتڕۆڵكردنى سنوره‌كان و نه‌هێشتنى هه‌ر جوڵه‌یه‌كى سه‌ربازى.
به‌پێى پرۆژه‌كه، له‌سه‌رئاستی سه‌ربازی هێزێكی هاوبه‌ش له پێشمه‌رگه و پۆلیسی فیدراڵی و پاسه‌وانی سنور دروستده‌كرێت، بۆئه‌وه‌ی به‌هاوبه‌شی له‌ناوچه سنورییه‌كانی نێوان باكوری كوردستان و باشوری كوردستان جێگیربكرێن و رێگری له جموجوڵێكی په‌كه‌كه بكه‌ن، هێزه‌كه به‌رده‌وام جوڵه‌بكه‌ن و سنوره‌كانیش ته‌لبه‌ندبكرێن.
ئه‌و هێزه‌هاوبه‌شانه به‌دووری ٥٠٠ مه‌تر له‌نزیك بنكه‌سه‌ربازییه‌كانی توركیا جێگیرده‌كرێن، بۆ رێگرى له پێكدادان. هه‌روه‌ها له‌سه‌رئاستی سیاسی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداد پێكدێت، بۆئه‌وه‌ی به‌هاوبه‌شی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ توركیا و په‌كه‌كه بكه‌ن، تا كێشه‌كانیان نه‌هێننه ناو خاكی عێراق.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه له‌لایه‌ن بارزانییه‌وه خراوه‌ته به‌رده‌م عادل عه‌بدولمه‌هدی، بڕیاریشه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌ڵامی كۆتایی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه بداته‌وه. به‌پێى زانیارییه‌كان عه‌بدولمه‌هدى نه‌رمى نواندووه‌و ئه‌گه‌رى زۆره پرۆژه‌كه په‌سه‌ند بكات.
به‌پێى زانیارییه‌كان، پارتى جددیه له‌سه‌رخستنى پرۆژه‌كه‌و كۆتایى هێنان به پێكدادانه‌كان له‌ناوخاكى هه‌رێمى كوردستان، پێده‌چێت له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پارتی ئه‌و پرۆژه بخاته به‌رده‌م لایه‌نه كوردستانیه‌كان، هه‌روه‌ها گفتوگۆش له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وپرسه.
چه‌ند مانگى رابردوو، شه‌ڕوپێكدادانه‌كانى توركیا‌و په‌كه‌كه له‌ناو خاكى هه‌رێم، به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیادبوو، ئێرانیش ناوبه‌ناو تۆپبارانى ناوچه سنورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.