01:26 - 23/07/2019
كۆمپانیا توركییه‌كه ده‌ستبه‌رداری پرۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠مه‌تریی سلێمانی بوو
سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠مه‌تری سلێمانی، به په‌یسه‌رپرێسی راگه‌یاند، كۆمپانیا توركییه‌كه، ده‌ستبه‌رداری پرۆژه‌ی دروستكردنی شه‌قامی ١٠٠مه‌تری سلێمانی بوو.
ئازاد ره‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی دروستكردنی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری سلێمانی، گوتی، ئێستا پرۆژه‌كه له چه‌ند رێكارێكی كارگێریدایه، پێده‌چێت ئه‌و رێكارانه یه‌ك مانگ بخایه‌نن، گوتیشی كۆمپانیا توركییه‌كه دەستبەرداری پرۆژەکەبوون. به‌ڵام نازانێت كه قه‌ره‌بوویان وه‌رگرتووه یان نا.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پرۆژه‌كه ده‌درێته كۆمپانیایه‌كی دیكه، بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بكرێت، دیاریش نیه كۆمپانیاكه خۆماڵی ده‌بێت یان بیانی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كۆتایی مانگی داهاتوو، پرۆژه‌ی دروستكردنی شه‌قامی ١٠٠مه‌تری سلێمانی ده‌چێته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. به‌پێی زانییاریه‌كانی په‌یسه‌ر به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی پاره‌ی قۆناغی یه‌كه‌م، كۆمپانیاكه ده‌ستبه‌رداری پرۆژه‌ی دروستكردنی شه‌قامه‌كه بووه.
ساڵی ٢٠١٣حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، گرێبه‌ستێكی بۆ دروستكردنی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری سلێمانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی توركی واژۆكرد، به‌ڵام دواتر به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه پرۆژه‌كه وه‌ستا، تائێستا نه‌چووەته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.