کوردستان

03:48 - 22/07/2019

مه‌حمود سه‌نگاوى بۆپۆستى فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى٧٠ چانسى لاوازده‌بێت‌

پەیسەر


دووباڵی یه‌كێتی رازى نین، مه‌حمود سه‌نگاوی پۆستى فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ٧٠ وەربگرێت، پارتیش بۆ ئه‌و پۆسته‌ ڤیتۆی له‌سه‌ر سه‌نگاوى هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار بۆ په‌یسه‌رپرێس گوتى، هه‌ریه‌ك له‌ماڵی تاڵه‌بانی و باڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتوون كه‌ مه‌حمود سه‌نگاوی بۆ فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ٧٠ كاندیدنه‌كه‌ن، به‌وه‌ش مسته‌فا چاوره‌ش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بووه‌تە كاندیدی به‌هێزی حزبه‌كه‌ی بۆ ئه‌و پۆسته‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، به‌هۆی كاندیدنه‌كردنی كاروانی كوڕی بۆ پۆستی وه‌زیری پلاندانان و لاوازبوونى چانسى خۆی له‌ وه‌رگرتنى فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ٧٠ په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌حمود سه‌نگاوی و حزبه‌كه‌ی ئاڵۆزتربووه‌.

جگه‌ له‌ناوخۆى یه‌كێتى، مه‌حمود سه‌نگاوی له‌لایه‌ن پارتی-شه‌وه‌ ڤیتۆی له‌سه‌ره‌ بۆ فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی٧٠. پارتی رایگه‌یاندووه‌ قۆناغی داهاتوو، قۆناغی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌و درووستكردنی هێزێكی نیشتیمانی دوور له‌ده‌ستی حزبه‌، بۆیه‌ نابێت سه‌نگاوی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ٧٠ی پێبدرێت.

ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو، مه‌حمود سه‌نگاوی له‌كۆبوونه‌وه‌یەکی رێكخستنه‌ دێرینه‌كانی حزبه‌كه‌ی ره‌خنه‌ى توندى له‌ مه‌سعود بارزانى گرت به‌توندی هێرشی كرده‌ سه‌ر مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیه‌كانی سه‌نگاوی و پارتی زیاتر ئاڵۆزكرد.