کوردستان

03:01 - 22/07/2019

٥٣ كه‌س له‌ كه‌مپى مه‌خمور لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵكراوه‌‌

پەیسەر

له‌سه‌ر كه‌یسی كوشتنی جێگری كونسوڵی توركیا له‌هه‌ولێر، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ٥٣ ئاواره‌ی نیشته‌جێی كه‌مپی ئاواره‌كانی باكور ده‌كرێت، كه‌ له‌مه‌خمور نیشته‌جێن.

به‌پێی زانیارییەکانی په‌یسه‌رپرێس، دوای كوشتنی عوسمان كۆسه‌ جێگری كونسوڵی توركیا له‌هه‌ولێر، هێزێكی سه‌ر به‌پارتی دیموكراتی كوردستان چوونه‌ته‌ كه‌مپی شه‌هید جودی له‌ مه‌خمور، كه‌ ئاواره‌كانی باكوری كوردستانی تێدا نیشته‌جێیه‌.

هێزه‌كه‌ ٥٣كه‌سى ده‌ستگیركردووه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵكراوه‌، تائێستاش به‌شێكیان ئازادنه‌كراون. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار بۆ په‌یسه‌ر گوتى، تائێستاش هێزه‌كانی پارتی، له‌ناوچه‌كانی نزیكی كه‌مپه‌كه‌ نه‌كشاونه‌ته‌وه‌ و جێگیركراون.

رۆژی ١٧ی ئه‌م مانگه‌، له‌رووداوێكى ته‌قه‌كردندا له‌ریستۆرانتێكی شاری هه‌ولێر، عوسمان كۆسه‌ جێگری كونسوڵی توركیا له‌هه‌ولێر و دووكه‌سی دیكه‌ كوژران.