03:21 - 10/12/2018
پرسی چه‌سپاندنی سیستمی په‌رله‌مانی
پارتی و گۆڕان دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌سه‌ر یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له لێكتێگه‌یشتن نزیكبوونه‌ته‌وه، له ئه‌گه‌ری نزیكبوونه‌وه‌شیان یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌مووار ده‌كرێـته‌وه، هه‌ڵسوڕاوێكی گۆڕانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رپرسه‌كانی گۆڕان ئه‌م نزیكبوونه‌وه‌یان ره‌تكردوه‌ته‌وه.
بەپێی زانیاریەكانی پەیسەر پرێس لەسەروبەندی دەركردنی یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2017 كە لەرۆژی 29/10/2017 دەركرا، پارتی و گۆڕان لێكتێگەیشتنێكیان دەربارەی پرسی سەرۆكایەتی هەرێم هەبووە.
له‌ئه‌گه‌ری نزیكبوونه‌وه و گه‌یشته رێكه‌وتنی ئه‌م دوو لایه‌نه‌ش، یاسای سەرۆكایەتی هەرێم هەموار دەكرێتەوە و سەرۆكی هەرێم دەسەڵاتەكانی كەم دەكرێتەوە، سیستمی حوكمرانیش دەكرێتە پەرلەمانی و سەرۆك لەنێو پەرلەمانەوە هەڵدەبژێردرێت و لەبەرامبەردا پارتی پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم وەردەگرێتەوە.
له‌وباره‌وه مەحمود رەزا ئەمین هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان بە پەیسەر پرێسی گوت: بەدواداچوونیان بۆ ئه‌و پرسه كردووه، به‌ڵام بەرپرسە باڵاكانی گۆڕان رەتیانكردوەتەوە و لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ پارتی هه‌بێت.
محمود رەزا گوتیشی: گۆڕان لەدوو قۆناغی بواری سەرۆكایەتی هەرێمدا سەركەوتوو بووە، ئەویش ئەوەیە لە هەنگاوی یەكەمدا لەبری درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی، مەسعود بارزانی نێردرایەوە ماڵەوە و دەسەڵاتە شەرعیەكانیان لێوەرگرتۆتەوە، هەوەها قۆناغی دووەم ئەوەیە كە پارتی نەرمی نواندووە سەرۆكی هەرێم لە پەرلەمان هەڵبژێردرێت.
بۆ ئەوەی سەرۆكی هەرێم لە پەرلەمان هەڵبژێردرێت دەبێت مادەكانی 2 و 4 لە یاسای سەرۆكایەتی هەرێم هەموار بكرێتەوە، چونكە بەپێی یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2005 كە رۆژی 7/6/2005 دەرچووە سەرۆكی هەرێم لەلایەن خەڵكەوە هەڵدەبژێردرێت.
سەبارەت بە هەنگاوەكانی پارتیش بۆ گەڕانەوە بۆ سیستمی پەرلەمانی، رۆژی 3ی ئەم مانگە مەحمود محەمەد وتەبێژی فەرمی ئەو حیزبە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حزبەكەی رازی بووە سەرۆكی هەرێم لە پەرلەمان هەڵبژێردرێت.
بەپێی سسیتمی پەرلەمانی سەرۆك لە پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت و متانەی پێدەدات، پەرلەمانیش دەسەڵاتی ئەوەی هەیە لێپرسینەوەی لەگەڵ بكات و سەرۆك لە پۆستەكەی دووربخاتەوە.