کوردستان

04:28 - 21/07/2019

ئاشتی هه‌ورامی چۆن پۆسته‌ نوێكه‌ی قبوڵكردووه‌؟‌

پەیسەر

لەسەر داوای نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئاشتی هەورامی بەیاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری وزە رازی بووە و چاوەروان دەكرێت بگەڕێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە،ئاشتی هەورامی وەزیری سامانەسروشتیەكان لەسەر داوای نێچیرڤان بارزانی رازی بووە پۆستی یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری وزە وەربگرێت.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، سەرباری ئەوەی نێچیرڤان بارزانی سەركەوتووبوو لەگەرانەوەی ئاشتی هەورامی بۆ ناو دۆسیەی نەوت و غازی هەرێم بەڵام لەكابینەی نۆیەم، بەڵام دەسەڵاتێكی ئەوتۆی نابێت، چونكە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت خۆی راستەوخۆ سەرپەرشتی و چاودێری دۆسیەی نەوت و غازی هەرێم دەكات.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، ئاشتی هەورامی دەسەڵاتی ئەوەی نیە یەك بۆند و گرێبەست لەگەڵ هیچ كۆمپانیایەك واژۆ بكات و هیچ مامەڵەیەك بەنەوتی هەرێم و داهاتەكەیەوە بكات، ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر ئاشتی هەورامی بەبێ گەڕانەوە بۆ حكومەت و ئەنجومەنی وەزیران چەندین گرێبەستی واژۆكردووە.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس نمونە بەگرێبەستێك دەهێنێتەوە كە ئاشتی هەورامی لەگەڵ كۆمپانیایەكی كۆریای باشور واژۆی كردووە و نەلەكابینەی حەوت و نە لەكابینەی هەشت باس نەكراوە. دواتر رێككەوتنەكە كەوتۆتە دەست حكومەتی عێراق و ئەوانیش رادەستی حكومەتی هەرێمیان كردۆتەوە و گومانی جدیش لەو گرێبەستە دەكرێت.