11:28 - 21/07/2019
كورد لە كەركوك شكستی هێنا
كورد لەرازیكردنی پێكهاتەكانی كەركوك ( عەرەب و توركمان) بۆ دانانی پارێزگارێكی كورد شكستی هێنا، سەرچاوەیەكی ئاگاداریش دەڵێت پاشگەزبوونەوەی پێكهاتەكان پلانی دەرەكيیە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، لەچەند رۆژی رابردوودا دانوستانی نهێنی لەنێوان كورد و پێكهاتەكانی كەركوك لە عەرەب و توركمانەكان بەرێوەچووە و تێیدا عەرەب و توركمانەكان رایانگەیاندووە، بەدانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك و گەڕانەوەی پێشمەرگە رازی نین، ئەوەش لەكاتێكدایە تائێستا دانوستانی كورد و پێكهاتەكانی كەركوك بەفەرمی دەستی پێنەكردووە.
پێشتر گفتوگۆ لەنێوان كورد و پێكهاتەكانی كەركوك هەبووە و بەرەزامەندی ئەوان تەیب جەبار بۆ پۆستی پارێزگار كاندیدكراوە، تەنانەت لەسەر داواكاری ئەوان لیواجەمال تاهیر بەرێوەبەری پێشووی پۆلیسی كەركوك لە كاندیدبوون بۆ ئەو پۆستە لابرا.
بەرپرسێكی باڵای یەكێتیش كە نەویست لەبەر هەستیاری لێدوانەكەی، ناوەكەی ئاشكرا بكات بە پەیسەر گوت: هەر پاشگەزبوونەوەیەكی پێكهاتەكانی كەركوك لەگەراندنەوەی پۆستی پارێزگار بۆ كورد پێدەچێت لەژێر فشاری دەرەكیدا بێت. گوتیشی: ئێمە گومانمان هەیە كە ئەو فشارانەی ئەو پێكهاتانە دەیكەین لەچوارچێوەی سیاسەتەتی ئەواندا بێت لە كەركوك، چونكە پێشتر لەسەر هەموو شتێك رێككەوتن كرابوو، بۆچی بەو خێراییە پاشگەزبوونەوە و فشاریان لەسەر كورد كرد؟