11:09 - 20/07/2019
مەسرور بارزانی چەند گۆڕانكارییەكی ئیداریو ئەمنی دەكات
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ژمارهیهك گۆڕانكاری لەپۆستە حكومیو ئیداریو ئەمنییەكان دەكات، ئەوەش لەسەر بنەمای ئەو بەڵێنەی بۆ گۆڕانكاری داویەتی.
بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ پەیسەرپرێس، گۆڕانكارییەكانی مەسرور بارزانی چەند پۆستێكی باڵای حكومیو ئیداریو ئەمنی دەگرێتەوە، لەگەڵ گۆڕانكاری لەراوێژكارە ئەمنیو ئابوورییەكان، كە لەسەردەمی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی پێشووی حكومەتی هەرێم دانراوە.
هەر بەپێی سەرچاوەكە، هەنگاوی یەكەمی گۆڕانكاری لەئیدارەی هەولێرەوە بەگۆڕینی پارێزگار دەسپێدەكاتو دواتر لەرووی ئەمنیشەوە بەڕێوەبەری پۆلیسو ئاسایشی هەولێر دەگۆڕێـت.
هەروەها زانیارییەكان باس لەوەشدەكەن، مەسرور بارزانی لەرووی ئابووریشەوە بەرێوەبەری دەروازە سنوورییەكانو تیمی راوێژكاری ئابووری حكومەتەكەی نێچیرڤان بارزانیش دەگۆڕێت.
پەیسەرپرێس ئەوەشی زانیوە، كە گۆڕانكارییەكان لەچەند رۆژی داهاتوو دەستپێدەكاتو گۆڕانكارییەكانیش چەند بوارێكی تر دەگرێتەوە، لەوانە گۆڕانكاری لەئیدارەی دەستە سەربەخۆكان.
مەسرور بارزانی ماوەی رابردوو وەك سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەستبەكاربوو، لەیەكەم وتاری دەستبەكاربوونیشی بەڵێنی ئەوەیدا، كە چاكسازی لەحكومەت دەكات، هاوكات لەدوای دەستبەكاربوونیشی لەرۆژنامەی واشنتۆن پۆست وتارێكی نووسیو لەوتارەكە جەختی لەوە كردووەتەوە، كە سوورە لەسەر ئەوەی چاكسازی دەكات.