06:38 - 20/07/2019
نێچیرڤان بارزانی چاوه‌ڕێی گۆڕان و یه‌كێتى ده‌كات
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، چاوه‌رێی یه‌كێتی و گۆڕان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رسومی ده‌ستبه‌كاربوون، بۆ جێگرانی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ربكات.
به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم چاوه‌رێی ده‌كات بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به‌فه‌رمی ناوی كاندیده‌كانیان ره‌وانه‌بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رسومیان بۆده‌ربكات، تائێستاش ناوه‌كان به‌فه‌رمی راده‌ستنه‌كراون.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار بۆ په‌یسه‌ر گوتى"نێچیرڤان بارزانی ده‌یه‌وێت، مه‌رسومی هه‌ردوو جێگره‌كه به‌یه‌ك رۆژ ده‌ربكات، نایه‌وێت هیچ كامیان له‌پێش ئه‌وه‌ی تر ده‌ستبه‌كاربن"، سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌كاربوونی پۆسته‌كانی تری گۆڕان وه‌ك یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ چاكسازی، سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، راده‌ستكردنی ئه‌و پۆسته كه‌مێك دواده‌كه‌وێت به‌وپێیه‌ی پێویسته حكومه‌ت پرۆژه‌یاسایه‌ك بۆ زیادكردنی ئه‌و پۆسته ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانى بكات و له‌وێ په‌سه‌ندبكرێت، پاشان كاندیدی گۆڕان بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستبه‌كاربێت.
به‌پێی رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی، پارتی و گۆڕان، جێگرێكی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌درێته گۆڕان و جێگرێكیش ده‌درێته یه‌كێتی.