05:10 - 20/07/2019
توركیا له كه‌ركوك هه‌وڵه‌كانی دژی كورد چڕكردووه‌ته‌وه
توركیا هه‌وڵه‌كانی بۆ رێگری له‌دانانی پارێزگارێكی كورد له كه‌ركوك، چڕكردووه‌ته‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش هۆشدارى به هه‌ریه‌كه له پارتى و تورکمانەکان داوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس كه له‌سه‌رچاوه‌ی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، توركیا هه‌وڵه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌دانانی پارێزگارێكی كورد بكات له كه‌ركوك، بۆ ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ك هۆشداری داوه‌ته پارتی، له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌ره‌ی توركمانی راسپاردووه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به پارێزگارێكی كورد رازی نه‌بن.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، توركیا گفتوگۆی نهێنی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقیش له‌سه‌ر ئه‌وپرسه كردووه و پێی راگه‌یاندووه، كه گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و دانانی پارێزگاری كه‌ركوك له‌پێكهاته‌ی كورد و به‌دیاریكراویش نزیك له‌یه‌كێتی، خزمه‌ت به‌دۆخی كه‌ركوك و پێكه‌وه‌ژیان و ئه‌منییه‌تی ناوچه‌كه ناكات.
به‌پێى زانیارییه‌كان، هه‌وڵێك هه‌یه بۆئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمان بۆ راكان جبوری ده‌ربكات، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك پارێزگار بمێنێته‌وه تا هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.
دواى ئه‌وه‌ى یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر دیاریكردنى كاندیدێك بۆ پارێزگارى كه‌ركوك رێككه‌وتن، پێكهاته‌كانى توركمان و عه‌ره‌ب له شاره‌كه خۆپیشاندانیان كرد، ناڕه‌زاییان ده‌ربڕى دژى ئه‌وه‌ى پۆستى پارێزگار به كورد بدرێته‌وه.