کوردستان

03:41 - 17/07/2019

هه‌ردوو جڤاته‌كه‌ى گۆڕان بۆ تاووتوێى كۆنفرانس كۆده‌بنه‌وه‌‌

پەیسەر

بڕیاره‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، هه‌ردوو جڤاتی گشتی و نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆببنه‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كۆنفرانسی بزوتنەوەکەو هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی.

به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، بڕیاره‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌ردوو جڤاتی گشتی و نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆببنه‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنفرانس و هه‌ڵبژاردن ناوخۆییه‌كان.

به‌پێى زانیارییه‌كان خانه‌ى راپه‌ڕاندن هه‌وڵه‌كانى به‌و ئاڕاسته‌یه‌ كه‌ كۆنفرانس له‌مانگی ١٢ی ئه‌مساڵ ببه‌سترێت، تا ئه‌و كاته‌ش خانه‌ی راپه‌ڕاندن و رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بمێننه‌وه‌.

به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی گۆڕان، رۆژی ٢٥ی ئه‌م مانگه‌، خانه‌ی راپه‌ڕاندن و رێكخه‌ری گشتی ماوه‌ی یاساییان ته‌واوده‌بێت.