کوردستان

03:13 - 17/07/2019

پارتى كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ كه‌ركوك دیاریكرد‌

پەیسەر

بڕیاره‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو، گه‌ڕانه‌وه‌ی كادیر و به‌رپرسه‌كانی پارتی بۆ كه‌ركوك ده‌ستپێبكات و ئاماده‌كارییه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌كراون، كه‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو باره‌گاكانی پارتی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌ركوك بكرێنه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی پارتی له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، سه‌ره‌تای مانگی ئاب پارتی باره‌گاكانی له‌كه‌ركوك ده‌كاته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ش كاتێك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا دیاریده‌كرێت و تێیدا ته‌یب جه‌بار به‌ پارێزگار هه‌ڵده‌بژێردرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس رایگه‌یاند، به‌پێی پلانه‌كه‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی كه‌ ١٦ی ئابه‌ پارتی له‌كه‌ركوك ده‌بێت و له‌باره‌گانی خۆی له‌وێ ئه‌و یاده‌ ده‌كاته‌وه‌.

پارتی له‌دوای رووداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ركوك و ته‌واوی ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كانی جێهێشت و له‌كه‌ركوك به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی نه‌كرد، كه‌ ١٢ی ئایاری ساڵی رابردوو به‌رێوه‌چوو.