کوردستان

02:30 - 17/07/2019

هه‌شت پرۆژه‌ بۆ كۆنگره‌ی یه‌كێتی ئاماده‌كراون‌

پەیسەر

هه‌شت پرۆژه‌ بۆ كۆنگره‌ی چواره‌مى یه‌كێتی ئاماده‌كراون، بڕیاره‌ له‌كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌، گفتوگۆیان له‌سه‌ربكرێت.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، هه‌شت پرۆژه‌ بۆ كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی ئاماده‌كراون، كه‌ پرۆژه‌ی مه‌لابه‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی و شانازئیبراهیم ئه‌حمه‌د لێپرسراوی رێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیان تێدایه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، پرۆژه‌كان دیراسه‌ده‌كرێن و له‌یه‌كێك له‌پرۆژه‌كانیشدا رۆژی ١-١١-٢٠١٩ بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ دیاریكراوه‌، به‌ڵام پێناچێت تا ئه‌و كاته‌ ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واوبكرێن.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، بڕیاره‌ له‌كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و  پرۆژانه‌ بكرێت و ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان په‌سه‌ند بكرێت ئه‌وه‌ به‌ده‌نگدان ده‌بێت.

یه‌كێتی دوایه‌مین كۆنگره‌ی خۆی له‌ساڵی ٢٠١٠ ئه‌نجامدا، كه‌ كۆنگره‌ی سێیه‌م بوو، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، ده‌بێت هه‌ر سێ ساڵ جارێك كۆنگره‌ ببەسترێت.