07:33 - 16/07/2019
ئه‌نجامى سه‌ردانه‌كه‌ى شاندى هه‌رێم بۆ به‌غدا
شاندى هه‌رێمى كوردستان له سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى بۆ به‌غدا، پێشنیارێكى نوێى كردووه بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق، به‌ڵام هه‌ردوولا نه‌گه‌یشتوون به‌رێككه‌وتن.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، داواى دابینكردنى مووچه‌ى ته‌واوى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه، به‌و لیسته‌ى كه له‌هه‌رێمى كوردستان هه‌یه نه‌ك ئه‌و لیسته‌ى كه به‌غدا وه‌ك لیستى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كات و سه‌روى ٦٢٠ هه‌زار مووچه‌خۆره.
ئه‌و بڕه‌ى هه‌رێمى كوردستان بۆ مووچه داوایكردووه، ٨٨٠ ملیار دینارى مانگانه‌یه، له به‌رامبه‌ردا هه‌رێمى كوردستانیش ئاماده‌یى خۆى ده‌ربڕیوه كه ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستبكات، جارێ روون نییه كه هه‌رێمى كوردستان ته‌نها به پاره‌ى مووچه نه‌وت راده‌ستده‌كات، یاخود له‌سه‌رووى ئه‌وه‌وه له بوودجه پشكى دیكه‌ى ده‌وێت.
به‌پێى زانیارییه‌كان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، بڕیاره لیژنه هونه‌رییه‌كانى هه‌ردوولا ده‌ستبه‌كاربن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ردوولا میكانزیمى خۆیان بۆ رێككه‌وتن بخه‌نه‌ڕوو. مەسرور بارزانی رایگەیاندووە لارییان نییە لە رادەستکردنی نەوت، بەڵام ئێستا ناچارن نەوتی هەرێم بفرۆشن بۆ ئەوەی مووچەی پێ دابین بکەن، چونکە ئەو پارەی عێراق دەینێرێت بەشی مووچە ناکات.
شاندى هه‌ولێرو به‌غدا له‌سه چه‌ند شتێك رێككه‌وتوون، كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه هونه‌رییه‌كان بۆ رێككه‌وتن، پێكهێنانى لیژنه‌ى هاوبه‌ش، هه‌روه‌ها حكومه‌تى عێراق ئه‌و پاره‌یه نه‌بڕێت كه ئێستا بۆ مووچه ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستانى ده‌كات تا هه‌ردوولا ده‌گه‌نه رێككه‌وتن.
ئه‌مڕۆ شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى و ئه‌ندامێتى قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، فرسەت ئەحمەد وەزیری داد، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سه‌ردانى به‌غدایان كرد.