05:16 - 16/07/2019
ئۆپۆزسیۆنى هه‌رێمى كوردستان یه‌ك ده‌گرن
كۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك ده‌كات، بۆ نزیكبوونه‌وه‌ى لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن و ده‌یانه‌وێت به‌ره‌یه‌كى ئۆپۆزسیۆن له‌هه‌رێمى كوردستان درووستببێت، بڕیاره به هه‌ماهه‌نگى لایه‌نه‌كان یەکلابکرێتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیسەرپرێس لە سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستیكەوتووە، كۆمەڵی ئیسلامی پرۆژەیەكی ئامادەكردووە، بۆ كاری پێكەوەیی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانی هەرێم و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ یەكگرتووی ئیسلامی، نەوەی نوێ و حزبی شیوعی گفتوگۆی لەسەركراوە.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، لایەنەكانی تریش پرۆژەیان بۆ پرسی بەرەی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆن هەیە، بڕیارە لەئایندەیەكی نزیكدا كۆبوونەوەی چوارقۆڵی لەسەربكرێت، بۆ ئەوەی بكرێتە یەك پرۆژە. بەپێی پرۆژەکە بۆ هەموو پرۆژە و بڕیارەكان هاودەنگ و هاوهەڵوێست دەبن و كۆبوونەوەی خولییان دەبێت.
عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى لە پەرلەمانی کوردستان بۆ په‌یسه‌ر پرێس، هه‌واڵه‌كه‌ى پشتڕاستكرده‌وه‌و گوتى، تا ئێستا به‌فه‌رمى وه‌ك پرۆژه نه‌یانخستووه‌ته به‌رده‌م لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵام وه‌ك بیرۆكه هه‌یه له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا به‌فه‌رمى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان باسى ده‌كه‌ن، پێشوه‌ختیش قسه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه وه‌ڵامدانه‌وه‌ى باشیان هه‌بووه.
لەئێستادا فراكسیۆنی نەوەی نوێ خاوەنی هه‌شت كورسی پەرلەمانە، كۆمەڵی ئیسلامیش حه‌وت كورسى، یەكگرتووی ئیسلامیش پێنج كورسى، حزبی شیوعی یەك كورسی.
لەپرسی كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم، هەمواری یاساكەی، پرسی پێكهێنانی كابینەی حكومەت، متمانەدان بە وەزیرەكان و هەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان، ئۆپۆزسیۆن رۆڵى وه‌ك پێویست نه‌بوو، له‌رێگه‌ى پرۆژه‌ى كارى هاوبه‌شه‌وه ده‌یانه‌وێت خۆیان رێكبخه‌نه‌وه‌و كاریگه‌رییان هه‌بێت.