03:47 - 14/07/2019
ئامانجى شاندى توركیا له سه‌ردانى مه‌سرور بارزانى
رۆژى شه‌ممه شاندێكى باڵیۆزخانەی تورکیا لە عێراق، بە سەرۆکایەتی فاتیح یه‌ڵدزى باڵیۆزى توركیا، سه‌ردانى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیان كرد. به‌پێى زانیارییه‌كان شاندى توركیا سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى ئاشتى هه‌ورامى و دۆسیەی نه‌وت و گاز، ئه‌و سه‌ردانه‌یان كردووه.
هاكان كه‌ره‌جای كونسوڵی توركیا له‌هه‌ولێر ئه‌ندامى شانده‌كه‌ى توركیا بوو، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، سه‌ردانه‌كه بۆ دوو ته‌وه‌ر بووه، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م تایبه‌ت بووه به چاره‌نووسى ئاشتى هه‌ورامى، شانده‌كه داوای زانیاری‌یان كردووه له سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌رباره‌ی چاره‌نووسی ئاشتی هه‌ورامی.
شاندى باڵاى توركیا هه‌روه‌ها رایانگه‌یاندووه، ئه‌نقه‌ره به په‌رۆشه‌و چاوه‌ڕوانی سیاسه‌تی نه‌وتیی كابینه‌ی نوێى حكومه‌ت و گرێبه‌ستی هه‌رێم و توركیا ده‌كات.
له به‌رامبه‌ردا مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاندووه، له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا زانیاری ته‌واویان پێده‌ده‌ن و له‌ده‌رفه‌تێكی نزیكدا ئه‌گه‌ر پێویستی كرد، بۆهه‌مان مه‌به‌ست خۆی سه‌ردانی توركیا ده‌كات.
تا ئێستا وه‌زیرى نوێى سامانه سروشتییه‌كان ده‌ستنیشان نه‌كراوه، مه‌سرور بارزانى ئاماده‌نه‌بوو ناوى ئاشتى هه‌ورامى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكات، بۆئه‌وه‌ى متمانه وه‌ربگرێت بۆ پۆستى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان. په‌یسه‌ر پێشتر ئه‌وه‌ى بڵاوكردبووه‌وە كه تا دیاریكردنى كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته، مه‌سرور بارزانى سه‌رپه‌رشتى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان ده‌كات.