01:08 - 10/12/2018
پارتى له‌سه‌ر به‌شدارى كۆمه‌ڵ له حكومه‌ت به‌سه‌ر دوو ئاڕاسته‌دا دابه‌شبووه
پارتى له‌سه‌ر به‌شدارى كۆمه‌ڵى ئیسلامى له كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌ر دوو ئاراسته‌دا دابه‌ش بووه، به‌ڵام تا ئێستا بڕیارى كۆتایى نه‌داوه‌و چاوه‌ڕێى گفتوگۆكانى ده‌كات له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و گۆڕان.
تا ئێستا پارتى هیچ لێدوانێكى فه‌رمى له‌سه‌ر به‌شدارى كۆمه‌ڵ نه‌داوه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه كۆنه‌بووه‌ته‌وه، گه‌رى دووه‌مى كۆبوونه‌وه‌كانیش كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت رۆژى دووشه‌ممه ده‌ستپێبكه‌ن، كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ تێدا نییه.
هێڤیدار ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان، به په‌یسه‌ر پرێسى راگه‌یاند، بۆچوونى جیاواز له‌ناو پارتى هه‌یه سه‌باره‌ت به به‌شدارى كۆمه‌ڵى ئیسلامى له كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت، به‌جۆرێك هه‌ندێك پێیان باش نییه به‌شداربێت له كابینه‌كه‌و له‌به‌رامبه‌دار بۆچونیش هه‌یه كه پێى باشه كۆمه‌ڵ به‌شداربێت.
گوتیشى"به‌ڵام پارتى بڕیارى كۆتایى نه‌داوه‌و هێڵى سورى له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێك دانه‌ناوه، بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ-یش چاوه‌ڕێى گفتوگۆكانى ده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له یه‌كێتى و گۆڕان، كه ره‌نگه دواى كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو حزبه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵیش كۆببێته‌وه".
په‌یسه‌ر پرێس پێشتر ئه‌وه‌ى بڵاوكردبووه‌وه كه پارتى دوو شاندى بۆ گفتوگۆ‌و دانوستان پێكهێناوه، شاندێك پێشوازى له لایه‌نه‌كان ده‌كات و شاندێكى دیكه سه‌ردانى لایه‌نه‌كان ده‌كات، مه‌سرور بارزانى كه كاندیدى پارتیه بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت له‌و شانده‌یه كه پێشوازى له لایه‌نه‌كان ده‌كات.
به دواخستنى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ بۆ دواى گفتوگۆكانى پارتى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و گۆڕان، ره‌نگه پارتى بیه‌وێت له ئه‌گه‌رى رێكنه‌كه‌وتن یاخود په‌سه‌ندنه‌كردنى داواكارییه‌كانى ئه‌و دوولایه‌نه كۆمه‌ڵ بهێنێته ناو گفتوگۆكان و به‌ره‌یه‌كى دیكه‌ى دانوستان له‌سه‌ر پۆسته‌كان بكاته‌وه.