04:07 - 13/07/2019
پلانى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ دروستكردنى سندوقى داهاته نه‌وتییه‌كان
كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان، بۆ شه‌فافیه‌تی داهاتی نه‌وت، سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان دروستده‌كات، پۆستی سه‌رۆكی سندوقه‌كه‌ش ده‌درێته گۆڕان.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی یاسای ژماره دووی ساڵی ٢٠١٥ سندوقێك به‌ناوی سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان دروستبكات و راسته‌وخۆ سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بێت.
سندوقەکە ده‌سته‌یه‌كی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌بێت، سه‌رۆكی ده‌سته‌كه پله‌كه‌ی له‌ئاستی وه‌زیردا ده‌بێت، له‌به‌رده‌م دادگا و په‌رله‌مان به‌رپرسیار ده‌بێت و ته‌واوی داهاته‌كانی نه‌وت و گازی هه‌رێم ده‌چێته ئه‌و سندوقه و نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی، سامانه‌سروشتییه‌كان و چه‌ند پسپۆرێكی یاسایی و دارایی تێیدا ئه‌ندامده‌بن، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان سوێند ده‌خوات.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، بڕیاره سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه بدرێته گۆڕان، له ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنیش لایه‌نه‌كانی دیکەش به‌شداردەبن، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه پله‌ی بریكاری وه‌زیری ده‌بێت و له‌پشكی پارتی ده‌بێت.
سندوقی داهاته نه‌وتییه‌كان دوو هه‌ژماری به‌دینار و به دۆلاری ده‌بێت، ته‌واوی پاره‌ی فرۆشتن و گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت، جگه له‌پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌ی عێراق، ده‌چێته ئه‌و سندوقه، ساڵانه به‌شێكی داهاتی سندوقه‌كه ده‌درێته وه‌زاره‌تی دارایی بۆ بودجه‌ی ساڵانه.
په‌رله‌مانى كوردستان له‌خولى پێشوو یاساى بۆ سندوقه‌كه ده‌ركرد، به‌ڵام تا ئێستا یاساكه جێبه‌جێنه‌كراوه، به‌پێى رێككه‌وتنى گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتى بۆ به‌شدارى حكومه‌ت، بڕیاره سندوقه‌كه كارابكرێت.